کوردستانیان لە دژی کیمیابارانی تورک لە یۆنان رژانە نێو گۆڕەپانەکان
کوردستانیان لە کەمپی لاڤریۆ لە یۆنان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رژانە نیو گۆڕەپانەکان.
کوردستانیان لە کەمپی لاڤریۆ لە یۆنان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رژانە نیو گۆڕەپانەکان.
کوردانی دانیشتووی کەمپی لاڤریۆ لە یۆنان بە پێشەنگایەتی تەجەشە و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد، دژی هێرشە کیمیاییەکانی حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیەکی شەرمەزارکردنیان ڕێکخست.
دوای چالاکیەکە، گەل لە ناوەندی بازاڕەکەدا کۆبوونەوە و ڕێزیان لە شەهیدانی کوردستان و شۆڕش گرت. بە ناوی ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردەوە، ئەرکان ئەرەنجی بەیاننامەیەکی خوێندەوە و داوای لە پەدەکەان کرد، دەست لە خیانەت هەڵبگریت.
لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: دەوڵەتی دڕندەی تورک بە پاڵپشتی ناتۆ دەیەوێت کورد لە کوردستان و بەتایبەت باشووری کوردستان لەناو ببات. بەڵام کورد ناهێڵێت جینۆساید دووبارە ببێتەوە. ڕێگە مەدەن هەڵەبجەی نوێ دروست ببێت. دەوڵەتی تورک لە کوردستان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. وەک سەدام دەیەوێت بە چەکی کیمیایی کورد لەناو ببات. پێویستە هەموو کەسێک ئەم ڕاستییە بزانێت و کاردانەوەی هەبێت. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، ناتۆ و ڕێکخراوی OPCW دەستبەجێ هەنگاو بنێن. ئەگەر جیهان بێدەنگ بێت، کورد دەنگی دەبێت."
ف.ق