کوردستانیان لە مۆسکۆ بەبۆنەی یادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهەنگیان گێڕا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، بەبۆنەی یانزەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێکیان سازکرد.

نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕوسیا، لە ناوەندی ئۆستاخۆڤ بۆ ئاهەنگە میوزیکییەکان ئاهەنگێکیان سازکرد.

پێش ئاهەنگەکە، مەراسیمێکی پێشوازی ڕێکخرا، چەندین ڕێکخراو بە نوێنەرایەتی گەلانی جیاواز بەشداربوون.

پاش وتنەوەی سروودی نەتەوەیی کوردستان و ڕوسیا، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕوسیا، ڕەشاد بێناڤ قسەی کرد، سەرەتای یادی بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموزی کردەوە.

بێناڤ ئاماژەی کرد بەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهۆی بەرخۆدانی شەهیدانی ١٩ ی تەمموزەوە بەرهەم هاتووە، هەروەها ڕایگەیاند، لەسایەی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، ئێستە لە پارچەکانی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاو هەیە.

هاوسەرۆکانی ئۆتۆنۆمی نەتەوەیی_چاندی فیدراڵی کوردان لە فیدراسیۆنی ڕوسی، شۆڕشی ڕۆژئاوایان پیرۆزکرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ئیتر تێکۆشانی گەلی کورد لە هەموو جیهان دەناسرێت.

لە ئاهەنگەکەدا کورتە فیلمێک دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و تێکۆشانی گەلانی هەرێمەکە نمایشکرا.

هونەرمەندان، حاجی موسا و نەسرین بۆتان و ڕۆژ ئازاد، هەروەها کۆمەڵەی فۆلکلۆری کوردی "ڕوکەن" و کۆمەڵەی سەمای یۆنانی " Fîlokseniya" و هونەرمەندی یۆنانی Arîadna Prokopîd لە ئاهەنگەکەدا بەشداربوون.