دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بەبۆنەی یادی سەدساڵەی واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی دەکاتەوە، دژی ئەو زلهێزانە دەوەستنەوە کە کورد و کوردستان دەکەنە قوربانی بەرژەوەنییەکانیان، دەڵێت: "تاوانەکانتان دژی کورد ڕابگرن، داوای لێبووردن لە گەلی کورد بکەن! ئارەزووی داوای لێبووردن بەشێوەیەکی بەرجەستە، دانپیانانە بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سەدەیەک بەسەر واژۆکردنی "پەیماننامەی لۆزان لە شاری لۆزانی سویسری لە تەمموزی ١٩٢٣ تێدەپەڕێت، کە کوردستانی کردە چوارپارچە.
لەم سەدەیەی بەسەر لۆزاندا تێپەڕی، جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین پارچەکرا، لەم پرۆسەیەدا، هەموو گەلان بوونە دوژمنی یەک بەتایبەت کورد، هاوکات گەشەی جڤاکی وەستا، لەبری ئەوە، سیستەمی پیاوسالاری و جیاوازی ڕەگەزی و ناسیۆنالیزم و توندڕەویی ئایینی بەسەر جڤاکەکان سەپێنرا. لەسەر ئەم بناغەیە، ئەم پەیماننامە قڕکەرە و داڕێژەرانی ئەم پەیماننامەیە شەرمەزاردەکەین.
گەلی کورد دژی سنووردە دەستکردەکان وڵاتەکەی دەپارێزێت
گەلی کورد کە کەوتنە نێو چنگی پەیماننامەی لۆزان، هەرگیز پارچەکردنی وڵاتەکەیان قبووڵ نەکرد. دەوڵەتانی ئیمپریالیست و ستەمکار هەرگیز نەیانتوانی کوردەکان لە کوردستان دەرپەڕێنن لەڕێگەی کێشانی سنووری دەستکردەوە بەگوێرەی لۆزان، کوردەکان وەک گەلێک مانەوە، هەرگیز پاشەکەشەیان نەکرد، کوردەکان بەرگریان لە وڵاتەکەیان کرد، لەپێناو ئازادی تێکۆشاون، دژی ئەو دەوڵەت_نەتەوانەی بە سنووری دەستکرد لەسەر مێزەکان دامەزران، بەرخۆدانیان کرد.
کوردەکان لەماوەی سەدەیەکدا، سەدان هەزار شەهیدیان بەخشی لە بەرخۆدانیان لەپێناو هەبوون و ئازادیان. لە کەسێتی بەسێ و زەریفە و ساکینە جانسز و لەیلا قاسم و شیرین مەهولی و هەڤرین خەڵەف و پێشەنگانی بەرخۆدانی کوردی سەید ڕەزا و عەلی شێر و قازی محەمەد و قاسملۆ و شێخ سەعید و نوری دێرسیمی و شێخ عەبدولسەلام بارزانی و ئیحسان نوری و مەزڵوم دۆغان و شەهیدانی ١٤ ی تەمموز، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە و نبەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ بەدیهاتنی خەونەکانیان لە کوردستانێکی ئازاددا.
ژنان زیاتر کرانە ئامانجی قڕکردن
پەیماننامەی لۆزان گەورەترین پیلانگێڕییە لە سەدەی بیستەم دژی کورد. لەگەڵ لۆزان، کوردستان ڕووبەڕووی داگیرکاری سەربازی و تاڵانی ئابووری و قڕکردن بووییەوە لەڕووی ناسنامە و زمان و چاندەوە، لەسەر بناغەی لۆزان، لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی ساڵی ١٩٢٥، دەوڵەتی تورک نکۆڵی و قڕکردن و نەفیکردن و کوشتن و کۆمەڵکوژی کردە شتێکی ڕۆتینی بەرامبەر کورد. هەروەها گۆڕانی دیمۆگرافی لە کوردستان پێکهات لەڕێگەی پشتێنەی عەرەبی لە سوریا و عێراق، کۆچ و هەژارکردن و هێنانی کۆچبەر لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بەرەو تورکیا دەستیپێکرد، زمانی کوردی قەدەغەکرا، مناڵانی کورد گوازرانەوە بۆ قوتابخانەی شەوانە لە هەرێمەکان، کچە بچوکەکان ڕووبەڕووی پاکتاوی ئیتینیکی بوونەوە، لەڕێگەی داماڵینیان لە ناسنامە و زمان و چاندی خۆیان بەهۆی موژدەدەرە کۆڵۆنیاڵیستەکانی وەک سدیق ئاڤار، ناسنامەی هەزاران کچی دێرسیمیان گۆڕی، ناوبران بە "کچە ونبووەکان"، ونکران و جیاکرانەوە لە خێزان و خاکەکەیان.
لەم پرۆسەیەدا، ژنان زیاتر کرانە ئامانج، بێجگە لە سیاسەتی قڕکردن، ڕووبەڕووی فشار و سەرکوتنی پاشڤەڕۆیی جڤاکی بوونەوە، لەگەڵ ئەم سیاسەتانەی سەدەی پێشوو، ویستیان ژن و جڤاکی کورد بەبێ وڵات و زمان و هەبوون و مێژوو و یادگە بکەن و لەناویان ببەن. بۆیە دەرئەنجامەکانی ئەم پەیماننامەیە بوونە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ژیان و هەبوونی ژنی کورد، هێشتاش هەڕەشەکان بەردەوامە.
لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، کۆمەڵکوژی و قڕکردن دژی ژنانی ئێزدی لەسەر دەستی داعشی سەر بە دەوڵەتی تورک ڕوویدا، ئەوانەی بە چەکی کیمایی لە هەڵەبجە کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، چەک و پشتیوانیان لە واژۆکەرانی لۆزانەوە وەرگرت، کوردەکان تەنها کران، هیچ دۆستێکیان نەما بێجگە لە چیاکان، بەم مانایە، لۆزان دەسپێکی مێژووی کۆمەڵکوژی کوردانە.
ڕێگە بە واژۆکردنی لۆزانێکی نوێ نادەین
وەک کەژەکە، دووپاتی دەکەینەوە، بە بەرخۆدانی ڕێکخراو و تێکۆشانمان دژی پەیماننامەی لۆزانی نوێ دەوەستینەوە، هەرگیز ڕێگەنادەینەوە بەم ڕێککەوتنە قێزەونانە.
بە تێکۆشان دەگەینە چارەسەرێکی شەرەفمەندانە لەڕێگەی بەرزکردنەوەی داواکانمان و پێداگریمان لەسەر کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک.
بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان شکستمان هێنا بەم پەیماننامەیە، ئێستە بە ڕێککەوتنێکی جڤاکی نوێ پێ دەنێینە نوێ سەدەی بیست و یەک و لەپێناو پراکتیزەکردنی تێدەکۆشین. لەناوبردنی ئاسەوازرە وێرانکەرەکانی پەیماننامەی لۆزان و بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد، تەنها لەڕێگەی پارادایمی جڤاکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنان دێتەدی.
ئێمە بێ ناسنامەیی قبووڵ ناکەین، خاوەندارێتی لە چاند و یادگەمان دەکەین، زمانی دایکمان وەک زمانی خوێندن و نوسین و بازرگانی و سیاسەت بەکاردەهێنین.
ڕێگەنادەین بە سیاسەتی ژنکوژی و دەستدرێژی و فرۆشتنی ژنان لە بازاڕ و ئەسیمیلاسیۆن و نەفیکردن و تراژیدیای نوێی کچە ونبووەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، با تێکۆشانمان بەتینتر بکەین دژی هێرشی قڕکردنی هەژموونی پیاوسالاری و سەرمایەدار و ئیمپریالیستەکان، ئایدیاکەمان دەربارەی ژنی ئازاد و جڤاکی ئازاد بەدی بهێنین.
لەڕێگەی یەکێتییەکی نەتەوەییەوە، سنوورێک دادەنێین بۆ پەیماننامەی لۆزان و سیاسەتی قڕکردن
گەلی کورد یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی سەر خاکی خۆی، سەدان ساڵە تێدەکۆشێت بۆ پاراستنی هەبوون و ناسنامە و زمان و چاندەکەی، کوردەکان لەگەڵ پەیماننامەی لۆزان کرانە چوار پارچە، بەڵام بە خۆڕاگری مانەوە و سەرەڕای پارچەکردنیان بەرخۆدانیان کرد. هەروەها لە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩، بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا، تاوەکو کوردەکان نەتوانن ئازادبن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئەم پیلانەیان پووچەڵکردەوە.
لەگەڵ ٢٩ هەمین بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوچەرخی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە، ئازادی هەموو کوردان کرایە ئامانجی سەرەکی، ئەمەش وایکرد هەڵوێست و ئیرادەیەکی هاوبەش لە چوار پارچەی کوردستان دەربکەوێت لەڕێگەی هۆشیاری وڵاتپارێزی و ناسنامە و هەڵوێستی نەتەوەیی و بەرخۆدانەوە، ئیمپریالیستە زلهێزەکان و دەوڵەت_نەتەوەکانی هەرێمەکە بینیان هۆشیاری و ئیرادە و هەڵوێستی نەتەوەیی کورد مانای دەرچوونە لە پەیماننامەی لۆزان، هەروەها بەشدارییان کرد بە خیانەتی کوردان و پیلانگێڕییەکی نوێ دژی پەکەکە پێکهات، ئەمەش هاوتای ٢٩ هەمین بەرخۆدانی کوردانە.
لە یادی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان، هەڵوێست و بانگەوازی تەڤگەرەکەمان، کەژەکە، بۆ بکەرانی سیاسی و پارتەکانی نێو سیاسەتی کوردی بەم جۆرەیە: پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان لەسەر هێڵی نەتەوەیی کاربکەن، نابێت سنوور و هێڵە سیاسییەکان و پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسییەکان وەک بەربەست ببینن لەپێش یەکێتی نەتەوەیی کوردستانی، نابێت هیچ پارتێک زیان بگەیەنێت بە تێکۆشانی ئازادی کورد لەڕێگەی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە، نابێت ڕێگەی لێ بگرن و ڕێگە بە وێرانکردنی بدەن، هەروەها دەبێت هەڵوێستێکی نەتەوەیی و پێداگری لەسەر ئەم هەڵوێستە هەبێت دژی پارت و ڕێکخستنەکان، وەک خیانەت لێی بڕوانرێت.
بانگەواز کە هەموو ڕێکخستن و پارتە کوردییەکان دەکەین، کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کورد ببەستن، تا گوزارشت لە ئیرادەیان بکەن دژی پەیماننامەی لۆزان.
داوا دەکەین هەموو کوردان تێکۆشان بەتینتر بکەن لەپێناو پاراستن و پەرەپێدانی مافە سەرەکییەکان، بەتایبەت زمان و چاند.
بانگەواز لە هەموو هێزە وڵاتپارێزەکان دەکەین، بڕیار وەربگرن و هێزی دیپلۆماسی و خۆپاراستن یەکبخەن.
هەروەها لەیادمان نەچێت شەڕی نێوان ناسنامەکان بێسوودە، بۆیە بە دەوڵەتە کۆڵۆنیاڵیستەکان دەڵێین، پێویستە دانبنێن بە ئیرادە و ناسنامەی کوردان، ئەگەر نا، سنوورە دەستکردەکانی سەر کوردستان دەبنە خاڵی لاواز، هێزە ئیمپریالیستەکان سودی لێ دەبینن، نابنە بەربەست لەبەردەم مافە نەتەوەییەکانی کوردان.
ئێوە بەرپرسیارن لە هەموو کۆمەڵکوژییەکانی سەر کورد
کۆماری تورک لەسەر بناغەی نکۆڵی لە کوردان بەگوێرەی پەیماننامەی لۆزان دامەزرا، تاوەکو بە فەرمی بناسرێت، موسڵ و کەرکوکی ڕادەستی بەریتانییەکان کرد، بەگوێرەی ئەم پەیماننامەیە دەوڵەتی تورک توانی وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری جێگەی خۆی بکاتەوە لەنێو سیستەمی سەرمایەداری بکاتەوە.
لەگەڵ ئەم زیهنیەتەی هێزە ئیمپریالیستەکان، دەرفەت ڕەخسا لەبەردەم سڕینەوە و نکۆڵی جەستەیی و سیاسی لە کوردەکان، لەبەرامبەر پەیوەندی و ململانێ و ئەنجامەکانی دوو سەدە لە ئیدارەی تورکی و دەوڵەتی ئیمپریالیستی لەسەر حسابی کورد باج دراوە، هەروەها پیلانگێڕییەکەی ٩ ی تشرینی ١٩٩٨، پەیوەندی هەبوو بە پەرەپێدانی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی گەورە، ئەمەش هاوتای دووبارە بێبەشکردنی کوردان بوو لە دانپیانان و مافە نەتەوەییەکان.
هێزە ئیمپریالیستەکان هەمیشە هەوڵیانداوە بۆ سودەوەرگرتن لە پرسی کورد بەگوێرەی بەرژەوەنییەکانیان، تاوەکو کوردان بەبێ دانپیانان بهێڵنەوە لەسایەی کۆمەڵکوژییدا، هەروەک چوار دەوڵەتە کۆڵۆنیاڵستەکەی هەرێمەکەش سودیان لەمە بینی، سڵیان نەکردووە لە هێرش و کوشتنی کورد، هەروەها کۆدەنگی و تەبایی و هاوبەشییەکی ستراتیژی هەیە لەنێوان دەوڵەت_نەتەوەکانی هەرێمەکە و هێزە ئیمپریالیستەکان، لەپێناو بێبەشکردنی کورد لە دانپیانان و مافی نەتەوەیی لە سەدەی بیست و یەکەمدا.
ئێمە وەک کەژەکە، زلهێزەکان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر سیاسەتی قڕکردنی کوردان.
لەگەڵ هێزی ڕێکخستنی گەل و ژن دەوەستینەوە دژی بەرژەوەندییە پراگماتییەکانیان کە کورد دەکەنە قوربانی لەپێناویاندا.
واز لە تاوانەکانتان دژی کورد بهێنن، داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان بکەن، دانبنێن بە کوردستانێکی ئازاد_ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک یان کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بۆ ڕۆژهەڵات.
لەگەڵ پێداگری و سوربوون لەسەر جێبەجێکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و چارەسەر دیموکراتیک، تاوەکو سەدەی بیست و یەک ببێتە سەدەی کورد و ژن، سنوورێک دادەنرێت بۆ سیاسەتی دژە دیموکراسی و کۆڵۆنیاڵیزم و جیاوازی ڕەگەزی. بۆیە ژنی کورد بە پلەی یەکەم بانگەواز لە کورد و گەلانی هەرێمەکە دەکات یەکڕیزبن و لەڕێگەی تێکۆشانێکی هاوبەشەوە، ژیانێکی ئازاد بونیادبنێن لەسەر زەوی. با هەموو ڕێککەوتنی قڕکردنی زلهێزەکان پووچەڵ بکەینەوە دژی ئیرادەی گەلان، یەکێتییەکی دیموکراتیک و پاشەڕۆژێکی ئازاد بۆ گەلان بونیادبنێین بە ئیرادە و هێز و بەرخۆدانمان! ژنان سەردەکەون، پێشەنگایەتی تێکۆشانی جڤاکی دەکەن لەسەدەی نوێ، لەپێناو یەکێتییەکی نەتەوەیی دیموکراتیک و ئاشتییەکی شەرافەتمەندانە".