لە ١٥٠یەمین کۆبوونەوەی ئانارشیستەکان تا لۆزان
لە یادی ١٥٠یەمین ساڵیادی ئینتەرناسیۆناڵ دژە-دەسەڵاتدار کە ساڵی ١٨٧٢ بەڕێوەچووبوو، لە وڵاتانی جیاجیاوە ٥ هەزار کەس لە ١٩-٢٣ی تەمووز لە چیاکانی ژورای سوێسرا کۆبوونەوە.
لە یادی ١٥٠یەمین ساڵیادی ئینتەرناسیۆناڵ دژە-دەسەڵاتدار کە ساڵی ١٨٧٢ بەڕێوەچووبوو، لە وڵاتانی جیاجیاوە ٥ هەزار کەس لە ١٩-٢٣ی تەمووز لە چیاکانی ژورای سوێسرا کۆبوونەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە کە تیایدا زیاتر لە ٣٠٠ چالاکی بەڕێوەچوون بریتیە لەوەی ئانارشیستەکان بۆ کاری پێکەوەیی کۆببنەوە و ئەزمونەکانی خۆیان هاوبەشی پێبکەن و یەکگرتوویی ئینترناسیۆناڵەکە زیاتر بکەن.
گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵیست لە گۆڤاری لێگەڕین، تۆڕی پشتیوانی لە سەرهەڵدانی فەرەنسا، جەدەکە-سە و ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە پێناو ئافراندنی پێرسپێکتیڤ و دوورنمای هاوبەش بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیەدا کردبوو.
لە پێشانگای کتێبی کۆبوونەوەکەدا سەکۆیەکی تایبەت بە کتێبەکانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرابوو.
گەنجانی ئینتەرناسیۆلانیستی ئاپۆییش بابەت و پرسەگەرمەکانی خۆیانیان لە چالکییەکان، پێشانگا و کارگەرکان خستەبەر باس و گفتوگۆ.
لە بارەی تێکۆشانی مێژوویی لە پێناو کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن کە ئەمڕۆ لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئانارشیستەکان لە ناوچە جیاجیانی جیهان گفتوگۆ ئەنجامدرا.
بابەتە سەرەکی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەو پێنج رۆژە بریتی بوو لەوەی گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵیست بە چ پێرسپێکتیڤێک دەتوانن بێنە کۆببنەوە و لەسەر ئاستی جیهان تێکۆشان بکەن.
بە نوێنەرایەتی گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ نزیکەی ١٠٠ گەنج لە نەتەوە جیاجیاکان بەشدارییان لە رێپێوانی گەورە بە بۆنەی سەدەم ساڵیادی پەیمانی لۆزان کرد. گەنجان لە پشت لافیتەی 'دیفێند کوردستان- کوردستان بپارێزە' رێپێوانیان کرد.
هـ . ب