لە باشوری فەڕەنسا دوکانداران لەدژی هێرشی کیمیایی دوکانەکانیان نەکردەوە

بەبۆنەی رۆژی مانگرتن دژی چەکی کیمیایی، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە باشوری فەڕەنسا دوکانەکانیان نەکردەوە.

لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا، ئەنجومەنی دیموکراتی کوردی فەڕەنسا و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، ١٢ی تشرینی دووەم وەک رۆژی مانگرتنی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی راگەیەندرابوو. لە باشوری فەڕەنسا دوکاندارەکان بەم بۆنەیەوە دوکانەکانیان نەکردەوە.

لە گۆڕەپانی کانەبیری مارسێلیای باشوری فەڕەنسا، لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هەموو دوکاندارانی کورد و دۆستەکانیان لەنێو شارەکە پانکارتیان بە دوکانەکانیان هەڵواسی و بە ئامانجی شەرمەزارکردنی تاوانی شەڕ، دوکانەکانیان نەکردەوە.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بۆنەی ' رۆژی مانگرتنەکە' کە لە هەموو باشوری فەڕەنسا بۆ بایکۆتکردنی هەموو کاروبارەکان راگەیەندرابوو، کۆبونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ف.ق