بە دیمەن

لە بازل کۆنفرانسی گەنجان و ڕێبەرێتی ئەنجامدرا

لە کۆنفرانسەکەی بازل وتوێژ کرا دەربارەی وەڵامی پرسیاری "گەنجانی کورد لە ئەوروپا چۆن دەژین؟".

کۆنفرانسی گەنجان لە بازل

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شاری بازلی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا.

ڕۆژنامەوان گوڵان بۆتان و ڕۆژنامەوان و نوسەر سەفکان کۆبانێ وەک قسەکەر بەشداربوون، کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی "گەنجان و ڕێبەرێتی" و "دەبێت گەنجان چۆن بژین" لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بازل بەڕێوەچوو.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، چالاکوانی تەجەشە لەیلا ئاکتاش تیشکی سەر پرسە هەنوکەییەکانی گەنجانی کورد بەتایبەت گەنجانی نیشتەجێی ئەوروپا، جەختی کردەوە پێویستە لەسەر پرسەکان وتوێژی گونجاو بکرێت.

"ئێمە تەنها بەشێوەی جەستەیی کۆچبەرێتی ئەزموون ناکەین"

ئادار گوڵان ڕایگەیاند دەبێت گەنجان لە خۆیان بپرسن دوور وڵاتی چ کەسێتییەک دەئافرێنێت؟ گوتی: "ئێمە تەنها بەشێوەی جەستەیی کۆچبەرێتی ئەزموون ناکەین. لە کەسێتی و دەروونی ئێمەدا گۆڕانکاری پەیدابووە. ئێمە لە ڕاستی خۆمان دووردەکەوینەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە دەیگوت "هەرگیز خیانەتم لە خەونەکانی مناڵیم نەکرد". لە ساڵەکانی سەرهەڵدانی تێکۆشان، شتێک بە ناوی کوردستان نەبوو. کوردایەتی لە چیای ئارارات لە گۆڕێکدا شارایەوە و پێچرایەوە. با لە خۆمان بپرسین، بەتایەبت ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین. دەبێت چۆن بژین؟ دەبێت چی بکرێت؟ لەکوێوە دەست پێ بکەین؟ ئەگەر لەدڵەوە وەڵام بدەینەوە، ئەزموونی باشمان دەبێت. داوا لە هەمووان دەکەم مێژووی جووەکان بخوێننەوە".

پاشان گەنجان بە سەرنج  و پێشنیارەکانیان بەشداربوون.

سەفکان کۆبانێ دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی و هەڵمەتی ئازادی قسەی کرد، گوتی: "پێویستە گەنجان زیاتر پشتگیری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن".

"گەنجان لە ئەوروپا چۆن دەژین؟"

سەفکان کۆبانێ ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تەمەنێکی گەنجی و پڕ باوەڕیدا دەستی بە تێکۆشان کرد، نەوەک هەر بە گوتن بەڵکو بە پراکتیک تێکۆشانی سەرپێ خست، گوتی: "ڕێبەرێتی بە حەقی قەراری گوت: "پێویستە بۆ وڵاتێکی ئازاد تێبکۆشین"، ئەمە باوەڕە. ئەو تێکۆشانەی لە ڕۆژئاوا و لە چیاکان بەردەوامە، ڕۆحی گەنجێتییە. پێویستە گەنجان پەیوەندییان لەگەڵ هەڤاڵەکانیان بەهێزتر بکەن".

"فیکری ڕێبەرێتی بڵاو دەکەینەوە"

سەفکان گوتی: "وەرن فیکری سەرۆکایەتی بڵاوبکەینەوە. دوژمنانی ڕێبەرێتی دەڵێن، پەکەکە چی کردووە. ئەگەر ئێمە لە ڕۆژئاوا و گۆڕەپانەکانی تری کوردستان بەرخۆدان دەکەین، لەسایەی فیکری ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمە پاشکەشە لە فیکری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ ناکەین. ئێمە سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردنمان لە کوردستان بینی، پارتە فاشیستەکان دەیانگوت کورد شکست دەهێنێت. کورد وەک هەموو جارێک بەرخۆدانی کرد، بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی سەرکەوتن".

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا گەنجان بە هەڵگرتنی پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دووپات کردەوە.