لە بەغدا کۆنفرانسێک لەسەر خۆبەرێوەبەتی شەنگال دەستیپێکرد
لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە ٩یەمین ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئاب، لەسەر خۆبەڕێوەبەریی شەنگال کۆنفرانسێک دەستیپێکرد.
لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە ٩یەمین ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئاب، لەسەر خۆبەڕێوەبەریی شەنگال کۆنفرانسێک دەستیپێکرد.
لە ٩یەمین ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆنفرانسێکی گرنگ دەستیپێکرد.
کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی "خۆبەڕێوەبەری گەرەنتی پێکهاتەکانی عێراقە" بە پێشەنگایەتی پێکهاتەی ئێزدی بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، کە لە ھۆتێلی نێونەتەوەیی بەغدا بەڕێوەدەچێت، نوێنەری حزبەکان، ڕێکخراوەکان، هۆزەکانی شەنگال و کەسوکاری قوربانیانی فەرمانەکە بەشداریان کردووە.
کۆنفرانسەکە تا ئێوارە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت هاوکات لەگەڵ هەڵسەنگاندنی فەرمانەکە و هۆکارەکانی، گرنگی خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال دەستنیشان بکرێت.
ژ.ن