لە بێنسهایم ئاهەنگی ٤ ی نیسان: بێ سەرۆک ژیان نابێ
لە بێنسهایم بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاهەنگێک ئەنجامدرا.
لە بێنسهایم بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاهەنگێک ئەنجامدرا.
لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاهەنگێک ئەنجامدرا. لە گۆڕەپانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، ئاخین گولۆ گوتی: "٤ ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەرێتیمان و ژنان و گەلەکەمانە". ئاخین تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیرییەکی توندا و ئەشکەنجە و قڕکردندا، گوتی: "هەردەم دەڵێین "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ".
پاشان شانۆیەک لەلایەن گەنجانەوە نمایشکرا، دواتر ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.