لە بەرلین یادی سەید ڕەزا و هەڤاڵانی کرایەوە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادی سەید ڕەزا و هەڤاڵانی کرایەوە.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادی سەید ڕەزا و هەڤاڵانی کە ٨٣ ساڵ لەمەوبەر لەسێدارەدران کرایەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا مەهتاب ئەرول هاوسەرۆکی فەد – کورد و ئیسماعیل پارماکسز هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کوردستانیان بەرلین قسەیان کرد و رایانگەیاند، رژێمی کەمالیست لە کەسایەتی سەید ڕەزا و هەڤاڵانیدا لە دەرسیم کوردیان قڕ کرد.

هەروەها یادی سەید ڕەزا و هەڤاڵانیان کردەوە و وتیان، "ئێمە هیچ کاتێک یەک ئایین، یەک زمان و یەک نەتەوەمان قبوڵ نەکرد و نایکەین. ئێمە هیچ شتێکمان لەبیرنەکردووە و لێیان نابورین."

ف.ق