لە بومەلەرزەکەی ئەدەنەدا ٨ کەس برینداربوون
لە ناوچەی کۆزانی ئەدەنە بە هۆی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر ٨ کەس برینداربوون.
لە ناوچەی کۆزانی ئەدەنە بە هۆی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر ٨ کەس برینداربوون.
بە گوێرەی رێکخراوی کاندیلی لە ناوچەی کۆزانی ئەدەنە کاتژمێر ٠٨:٤٤ بومەلەرزەیەک بە گۆڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر لە قووڵایی ٣.٧ کیلۆمەتری زەوی روویداوە.
دواتر بە گوڕی ٤.٦ پلە زیاتر لە ٢٠ پاشکۆی بومەلەرزە ناوچەکەیان هەژاند.
بە پێی وتەی کاربەدەستان لە ئەدەنە ٢ کەس بەهۆی ئەوەی خۆیان لە شوێنی بەرز هەڵدایە خوارەوە و هەروەها بە هۆی ئەوەی کەلوپەلیان بەر کەوت برینداربوون، لە عوسمانیەش لە ئەنجامی خۆ هەڵدان لە شوێنی بەرزەوە ٦ کەسی تر برینداربوون.
هـ . ب