دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی چەقەکەی مەرەش بوو، ئاشکرا بوو کە ئەو سیستمە تەندروستییەی دەوڵەتی تورک زۆر پەسنی دەدات، بێکەڵکە. وەزارەتی تەندروستی کە دەبوایە لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکەوە دەستوەردانی بکردایە، لە رۆژانی سەرەتاییدا نەچووە ناوچەکانی بومەلەرزەوە.
کارمەندێکی تەندروستیی خۆبەخش کە لە رۆژی یەکەمی بومەلەرزەکەوە لە ناوچەکانەوە و هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە دەکات سەبارەت بەو شتانەی لە کاتی بوومەلەرزەدا روویانداوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد.
'وەزارەتی تەندروستی هیچ کار و هەوڵێکی لەبارەی بومەلەرزەوە نەبوو'
ئەو کارمەندەی تەندروستی وتی، "لە یەکەم رۆژی بومەلەرزەکەوە لێرەین. قۆناغێک بوو کە وەزارەت کاری نەدەکرد. وەزارەتی تەندروستی هیچ کار و هەوڵێکی لەبارەی بوومەلەرزەوە نەبوو. کاتێک هەستمان بە بومەلەرزەکە کرد ویستمان کە بە خۆبەخشی بێینە ناوچەکە. جار جار هەندێک هاوڕێمان داوایان لە وەزارەت دەکرد کە بە فەرمی رەونەی ناوچەکانی بومەلەرزەیان بکات، بەڵام وەزارەتی وەڵامی ئەرێنی نەدەدانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، کە کارمەندانی تەندروستی خۆبەخش لەسەر ئەرک و تێچووی خۆیان چوونە ناوچەکە و رایگەیاند کە لە سێهەم رۆژی بوومەلەرزەکەوە چوونە هاتای، بینیویانە نە وەزارەتی تەندروستی، نە ناوخۆ و نە ئافاد هیچ کارێکیان بۆ رزگارکردن و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان نەکردووە.
'خەڵک بەو کەلوپەلانەی بەردەستیان کەسوکارەکانی خۆیان رزگار لە ژێر داروپەردووەکان رزگار دەکرد'
ئەو کارمەندە خۆبەخشەی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو کە لەو رۆژە سەرەتاییانەدا خەڵک بە توانا و کەلوپەلەکانی بەردەستییان کەسوکاری خۆیان لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکان رزگار دەکرد و زۆر کارمەندی تەندروستی وەک ئەویش کە هاتبوونە ناوچەی بومەلەرزە لە سەر ئەرکی خۆیان و بە توانا و دەرفەتەکانی خۆیان هاتبوو.
ئەو کارمەندە خۆبەخشە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئافاد جگە لە باڵەخانە دیار و بەرچاوەکان لە هیچ شوێنێکی دیکە نەبوو، لەو رووەوە بەم جۆرە درێژەی پێدا: "وەزارەتی تەندروستی دوای تێپەڕبوونی چەندین رۆژ بە سەر بوومەلەرزەکەدا هاتنە ناوچەکە. لێدوانی وەزارەتی تەندروستی کە باسی لەوەدەکرد 'ئێمە لێرەبووین' راست نییە.
هـ. ب