لە بیەفیڵدی ئەڵمانیا پرسە بۆ شەهید دڵخواز ئاگر دادەنرێت
بڕیارە سبەینێ پرسە و مەراسیمی یادکردنەوە شەڕڤانی قەسەدە دڵخواز ئاگر کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدببوو، لە شاری بیەفیڵدی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
بڕیارە سبەینێ پرسە و مەراسیمی یادکردنەوە شەڕڤانی قەسەدە دڵخواز ئاگر کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدببوو، لە شاری بیەفیڵدی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
بۆ شەڕڤانی قەسەدە دڵخواز ئاگر (عوسمان موتڵو) کە رۆژی ٣ی کانونی یەکەم لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی سنجق سەعدونی عامودێ شەهیدبوو، بڕیارە لە شاری بیەفیڵدی ئەڵمانیا کە بنەماڵەکەی لەوێ دەژین مەراسیمی پرسە و یادکردنەوە بەڕێوەبچێت.
خوشک و برای شەهید دڵخواز ئاگریش لەکات و گۆڕەپانی جیاجیای تێکۆشاندا شەهید بوون. عەبدوڵا موتڵو (دڵخواز ئاگر) ساڵی ٢٠١٦ لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری شەهیدبوو. سۆنگۆل موتڵو (ئەیلەم دڵخواز)یش لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ئاڤاشین شەهید بوو.
برایەکی بە ناوی رزگار موتڵو لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی لەم جۆرەی بڵاوکردەوە: "ئەوان لەپێناو کوردستانی ئازاددا گیانی خۆیان بەخت کرد، بەوانەوە سەربەرزم".
مەراسیمی پرسە و یادکردنەوەکە رۆژی شەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە (Herbert-Hînnendahl str. 11) کە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی بیەفیڵد لەوێیە، بەڕێوەدەچێت.
تەرمی شەهید دڵخواز ئاگر رۆژی ٧ی کانونی یەکەم لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
هـ . ب