لە چوار شاری فەرەنسا پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسران

لە ٤ شاری فەرەنسا پۆستەر و لافیتە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵواسران.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ناوچەى ڤیلەر لی بیلی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و ئەنجوومەنی ژنان لە شارەکانی لۆرینت، درانسی و نانت بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پۆستەر و لافیتەى "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان هەڵواسی.

ئەو چالاکییە لە ١ی نۆڤەمبەرەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە شوێنە گشتییەکانی دەیان شاری ئەوروپادا پۆستەر و لافیتەى "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسراون.

ژ.ت