لە دراگینیان کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا

ئەندامانی جەکەفە لەبەردەم قوتابخانەیەکی دراگینیان ستاندیان دانا، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا، چالاکی خوێندنەوەی کتێب ئەنجامدرا، نزیکەی ٦٠ کتێب و ٢٥٠ برۆشور دابەشکران.

گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم قوتابخانەیەکی ئامادەیی دراگیانیان ستاندیان دانا.

ستاندەکە بۆ ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە خوێندکار و مامۆستایان دانرا، خوێندنەوە بەدەنگەوە ئەنجامدرا. نزیکەی ٦٠ کتێب و ٢٥٠ برۆشور دابەشکران. خوێندکاران و مامۆستایان بە پێشوازییەکی گەرمیان لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

گەنجان دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زانیاریان دایە کەسانی دەوروبەر دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی.

گەنجان دووپاتیان کردەوە، ئامانجیان ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە بە هەموو جیهان، دووپاتیان کردەوە دەبێت هەموو جیهان ئاشنای ئەو مۆدێلە ژیانە ببن کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کردووە.