لە دێرک ٩٢ شەهید یادکرانەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری دێرک، مەراسیمێکی ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی ٩٢ شەهید کە لە شوێن و کاتی جیاواز لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموز شەهیدبوون.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری دێرک، مەراسیمێکی ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی ٩٢ شەهید کە لە شوێن و کاتی جیاواز لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموز شەهیدبوون.
ئەمڕۆ مەراسیمەکە لە ناوەندی چاند و هونەری دیجلە ئەنجامدرا، سەدان خەڵکی دێرک و دەوروبەری و ئەندامانی مەجلیس و دامەزراوە مەدەنییەکان و بنەماڵەی شەهیدان بەشداربوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستارک لە دێرک، بەنەڤش عەبدۆ، ستایشی بەرخۆدانی مێژوویی شەهیدانی کرد لەپێناو گەیشطن بە ئازادی و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش، گوتی: "شەهیدان گیانیان کردە فیدای پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی هەموو گەلانی چەوساوە".
بەڵێنی دا بە بەتینکردنەوەی تێکۆشان لەسەر ڕێبازی شەهیدان تا بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بۆ ئازادی و دیموکراسی.
مەراسیمەکە بە نمایشکردنی سینفزیۆنێک و پیشاندانی وێنەی ٩٢ شەهیدەکە کۆتایی هات.