لە درێسدن چادر لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانەوە دانرا
لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی زانیاری دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە هاووڵاتییان و ڕای گشتی بدرێت، چادر دانرا.
لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی زانیاری دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە هاووڵاتییان و ڕای گشتی بدرێت، چادر دانرا.
چادر لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی دانرا. چالاکییەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە چالاکییەکەدا هاووڵاتییان و ڕای گشتی لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگاداردەکرێنەوە و زانیارییان پێدەدەن.
هەروەها داوا لەو دەوڵەتانە کرا، کە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە تایبەتی ئەڵمانیا و ڕێکخرای قەدەغەى چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW) ڕێککەوتننامەیان واژۆ کردووە، بە ئەرکی خۆیان هەستن.
هاوکات لە چالاکییەکەدا نامیلکە و ڕاگەیاندراو بڵاودەکرێنەوە و زانیاری لەسەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک بە هەموان دەدرێت.
چالاکییەکە لە دوێنێوە دەستی پێکردووە ئەمڕۆ لە ئەلبێرت پلاتز بەردەوام دەبێت.
ژ.ت