لە درێسدن سێ گەریلا یادکرانەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆتان کیچی و ئاگر ئادار و ئاگر پیزۆت کە لە بەراوری جیاواز شەهیدبوون، لە شاری درێسدن یادکرانەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆتان کیچی و ئاگر ئادار و ئاگر پیزۆت کە لە بەراوری جیاواز شەهیدبوون، لە شاری درێسدن یادکرانەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆتان کیچی (حەسەن شاکار) و ئاگر ئادار (دەلیل دۆگان ئاکیوز) و ئاگر پیزۆت (محەمەد ئارسەلان) کە لە بەراوری جیاواز شەهیدبوون، لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا یادکرانەوە. یادەکە لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان. لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان، دلبەر باتمان سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند زەحمەتە بتوانین باس لە فیداکاری شەهیدان بکەین کە گیانی خۆیان بە ئازادی کوردستان بەخشی.
لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) عەگید تۆی ڕایگەیاند ئەم هەڤاڵانە بۆ کوردستانێکی ئازاد شەهیدبوون، گوتی: "ئێمە ڕووبەڕووی ڕاستییەکی دوژمن دەبینەوە، کە سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاوکردن و ئاسیمیلاسیۆن بەڕێوەدەبات. ناوی گوندەکانمان و ناوەکانمان قەدەغەکراوە. شەڕڤانانی ئازادی دژی ئەم سیاسەتانەی کۆمەڵکوژی بەرخۆدان دەکەن".
باوکی شەهید ئاگر ئادار، عەلی ئاکیوز گوتی: "باجی تێکۆشان دژی نەژادپەرستی و سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە کوردستان قورسە".
سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال ڕایگەیاند هەڤاڵانمان قارەمانانە بەرخۆدانیان کردووە، گوتی: "بۆ تێگەیشتن لە شەهیدان پێویستە ڕاستی گەل تێبگەین. کاتێک لە ڕاستی ڕێبەرێتی تێدەگەین، دەتوانین ڕاستی شەهیدبوون تێبگەین".
دوای پیشاندانی سینڤزیۆنێک، بە درووشمی "شەهید نامرن" مەراسیمەکە کۆتایی هات.