لە فرانکفۆرت یادی سەید رەزا و هەڤاڵەکانی کرایەوە

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ یادی سەید رەزا و هەڤاڵەکانی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی ١٩٣٨ لەسێدارە دراون.

لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فرانکفۆرت و لە کۆبوونەوەى رۆژی هەینیدا ئەو شێعرانەى بۆ سەید رەزا ئامادە کرابوون، خوێندرانەوە.

هەروەها لە یادەکەدا سینەفیزیۆنێک لەبارەی تێکۆشان و ژیانی سەید رەزا و هەڤاڵەکانی تاوەکو رۆژی لەسێدارەدانیان نمایش کرا.

یادەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ بەڕێوەچوو. موستەفا شەن لە کۆمیتەى سەرلەنوێ بنیاتنانەوەى دێرسیمەوە وتەیەکێ پێشکەشکرد و سەرنجی خستەسەر سیاسەتی سڕینەوە و پاکتاوکردنی دەوڵەتى تورک کە لە رۆژی کۆمەڵکوژکردنی دێرسیمەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.

شەن باسی ئەوەیکرد، زوڵم نەگۆڕدراوە و گەلی کورد لە بەرامبەر زوڵم دا سەری خۆی دانەنەواندووە، ئەوانەى لە دوای سەید رەزا ماونەتەوە درێژ بە کولتوری بەرخودان دەدەن.

 شەن راشیگەیاند، تاوەکو کوردستان ئازاد نەبێت بێگومان بەرخودان و ئومێد کۆتایی پێنایەت.

ژ.ت