لە گەملیک بوومەلەرەزە ڕوویدا

ڕاگەیاندرا لە ناوچەی گەملیکی بورسا بە گوڕی ٣،٥ پلەی ڕێکختەر بوومەلەرزەیەک ڕویدا.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی دۆخی لەناکاو و کارەساتی سروشتی تورکیا (ئافاد)، لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٥ پلەی ڕێختە ڕوویداوە.

هەروەها هاتووە، بوومەلەرزکە  بە قوڵای ١٣،٢ کیلۆمەتر لە ژێرەوەی زەووی ڕویداوە.

لە ٤ی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣شدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری ریختەر لە گەملیک روویدا و لە رۆژانی دواتریش دا چەندین پاشکۆی بومەلەرزە ئەو ناوچەیان هەژاند و لە ١٧ی کانونی یەکەمیشدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی  ٤.١ پلە لە ١٧ی کانونی یەکەم لە یاڵوڤا چنارجک روویدا. دوای ئەو بوومەلەرزانە، نیگەرانیەکانی گەلی کورد لەبارەی دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بوون.

سەرباری داواکارییەکانی بنەماڵە و پارێزەران بۆ زانین و دڵنیابوونەوە لە دۆخی رێبەری گەلی کورد، بەڵام رێگە بە ئەنجامدانی دیدار نەدرا.

هـ . ب