لە هامبۆرگ دژی گۆشەگیری و هێرشی سەر ڕۆژئاوا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانی لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی گەل بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئاسیا عەبدوڵا، پارێزەر مەحمود شاکار بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
لە دیدارەکەدا مەحمود شاکار وتاری دەستپێکی پێشکەش کرد. شاکار ڕایگەیاند کە لەگەڵ پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەیانویست چەمکێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بخەنە پێش. شاکار باسی لەوەش کرد کە جەنگی جیهانی سێیەم بەم پیلانگێڕییە دەستی پێکرد.
شاکار ئاماژەی بەوە کرد لە میانی دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پرسیاری ئەوەی لێکراوە کە لەنێوان ژیان یان مردندا کامیان هەڵدەبژێرێت و گوتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی و پاراستنی گەلەکەی ژیانی هەڵبژاردووە".
هەروەها گوتی: "ئەم گۆشەگیرییە بەسەر هەموو گەلانی کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوا و کوردانی دانیشتووی ئەوروپادا سەپێنراوە".
دووپاتی کردەوە، وەڵامی هەر مەزن دژی گۆشەگیری خاوەندارێتییە لە پارادایمەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پاشان هاوسەرۆکی پەیەدە، ئاسیا عەبدوڵا قسەی کرد و گوتی: "ئێمە بە هێزی خۆمان و بەبێ پشت بەستن بە کەس تێکۆشان دەکەین. ئەوانەی ئەمڕۆ لەبەر بەرژەوەندییەکانیان لەپاڵمان وەستاون، ڕەنگە سبەی پاشگەزبنەوە و جێمان بهێڵن".
ئاسیا دووپاتی کردەوە، لەم هەلومەرجەدا، بۆ ئەوەی سەدەیەکی تر لەدەست نەدەین، پێویستە یەکێتی نەتەوەیی پێکبێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێووانی ١٨ ی تشرینی دووەم، لە بەرلین دژی قەدەغەی سەر پەکەکە.