لە کادکۆی ئەستەنبوڵ لە ڕێپێوانی گەملکدا ٣٣ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک کە هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی گەملیک لە کادکۆی ئەستەنبوڵ، ٣٣ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک کە هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی گەملیک لە کادکۆی ئەستەنبوڵ، ٣٣ کەسی دەستگیرکرد.
بە هەزاران کەس بەشداریان لە ڕێپێوانی گەملیکدا کرد کە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ' هەدەکە'، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد 'یەژەئا'. پارتی دیموکراتی گەلان 'هەدەپە'، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی 'دەبەپە' و مەد توهاد – فەد و بە دروشمی ' لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری، بۆ پاراستنی ئازادی بەرەو گەملیک ڕێپێوان بکەین' ئەنجام دەدرێت.
پۆلیسی تورک دەستوەردانی کرد و لە ئەنجامی ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەدار و چالاکوانی دەستگیرکرد.
ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون: ئەسەنگول دەمیر هاووتەبێژی هەدەپە، ئوزلەم گوموشتاش هاوسەرۆکی ئەسەپە، ئیلکنور بیرۆل و فەرهاد ئەنجو هاوسەرۆککانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ، رۆنی گۆرەن هاوسەرۆکی ئەستەنبوڵی سەیەکەپە، بورجوگول چوبوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی شۆڕشگێران، مورەڤەت کوچوک و نەزیر ئالتنتاش هاوسەرۆکانی بەمەگە، ئەلیف بولوت، پنار تورک، ئەرهان بایراک، خالس بینگۆل، ئەڤرەن تالو، محەمەد ماسیان، ئاسلان دەمیر، دەنیز ئاکتاش، ئایگول سینجار، سەدات شونئۆغلۆ، ئەزگی گوربوز، ئئیسماعیل تەمەل، کۆرای تورکای، بیرگول ئیرین، ئایدن کوچوک، ئەیلەم چەلیک، ریدڤان کاراتاش، عەلی ئیپەکلی، ئونال یوسوفئۆغلۆ، عەلی ئەمرە ئەجەر، ئەسرا ئوشودور، سوئاڤی بایراک، بەیزا کارایەل و رەمزی ئاکبولوت."
ف.ق