لە کلێسیەکی هامبۆرگ هێرشی چەکداری: لانیکەم ٦ کەس کوژران

بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە کلێسەیەک هێرشی چەکداری ئەنجامدراوە. لانیکەم ٦ کەس لە هێرشەکەدا کوژراون.

هێرشەکە لە کلێسەیەکی کۆڵانی دیلبۆگی گەڕەکی گرۆس بۆرستیل ئەنجامدراوە.

راگەیەندرا کە هێرشبەرەکە هەڵهاتووە و پۆلیسی ئەڵمانیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی فراوان کردووە.

بەگوێرەی دیمەنەکان کە لە میدیاکانی ئەڵمانیادا بڵاوکراونەتەوە. پۆلیس چەندین کەس بە ئامبولانسەکان دەگوازێتەوە.

سیستمی هۆشداری فیدڕاڵی بە ناوی (ئێن ئای ئێن ئەی وارن) کاتژمێر ٢١:٠٠ هۆشداریەکی بۆ خەڵکی ناوچەکە نارد کە 'کەسێک یان زیاتر، هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی کلێسەکە'.

داوا لە دانیشتووانی ناوچەکە کراوە، بەهۆی ئۆپراسیۆنەوە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

پۆلیس تویتێکی بڵاکردەوە و نووسیویەتی، " هیچ زانیاریەک لەبارەی ئەنجامدانی تاوانەکە نییە و داوا لە رای گشتی کرا کە قسەی جیاواز بڵانەکەنەوە.

ف.ق