لە کەمپی کەشوهەوا باسی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد کرا

لە چالاکی مانگرتن لەپێناو کەشوهەوا لە سویسرا کە لە ٣ ی ئاب دەستیپێکرد و تا ١٣ ی ئاب بەردەوامە لە کەمپی کەشوهەوای بێسنوور، باس لە پارادایمی ئیکۆلۆژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

ئۆزین ئایتاچ بەناوی یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا بەشداری لە کەمپی بازل کرد، باسی لە پارادایمی ئیکۆلۆژی و هۆکاری کۆچی سەدساڵەی کوردان کرد، لەگەڵ قڕکردنی گەل و سرووشتی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک تاوان دژی مرۆڤ و سرووشت ئەنجام دەدات.

ئایتاچ باسی لە وێرانکردنی سرووشت کرد لە ڕۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، تیشکی خستە سەر ئەو زیانانەی بەهۆی چەکی کیمیاییەوە کەوتوونەتەوە.

گوتی: "ئەو چەکە کیمیاییەی لە چیاکانی کوردستان دژی گەریلاکانی ئازادی بەکاردێت، لەهەمان کاتدا، سرووشت وێران دەکات".

ئایتاچ ئاماژەی بەوە کرد، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کێشە دەنێتەوە و بە چارەسەری ساختە سنوورەکان دادەنێت، دووپاتی کردەوە، چارەسەر بریتییە لە سیستەمی کۆنیفدراڵی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری کردووە. ئاشکرای کرد، ئەوان هەوڵدەدەن ئەوە دەربخەن، کە جیهانێکی تر مومکینە.

پاش پانێڵەکە، باس لە چۆنێتی کاری پێکەوەیی کرا.

چالاکوانانی کەمپەکە لە ١٢ ی ئاب ڕوودەکەنە ڕێپێوانی "بێسنوور" و لە ١٣ ی ئاب چالاکییەکانیان لە کەمپەکە کۆتایی پێ دەهێنن.