لە کەمپی لاڤریۆ جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا

لە کەمپی پەنابەرانی لاڤریۆی یونان، جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد. لە قسەکردنەکاندا باسی گرنگی زمان لە تێکۆشانی ئازادی و نەتەوەییبوون کرا.

هەروەها باسی ئەوەشکرا کە رێگەیەکی کاریگەری لەدژی پلانی شەڕی تایبەت قسەکردن بە کوردیە و قسەکردن بە کوردی ئەرکێکی وڵاتپارێزیە.

لە چالاکیەکەدا باسی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانکرا.

لە چالاکیەکەدا سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا و گروپی منداڵان نمایشەکەیان پێشکەش کرد.

ف.ق