لە کۆنفرانسی بەغدا رۆڵی پەکەکە لە پاراستنی ئێزدییەکان بەرزنرخێندرا
لە کۆنفرانسی بەغدا لە نۆیەمین ساڵێادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب، سڵاو لە تێکۆشانی پەکەکە کرا بۆ پاراستنی گەلی ئێزدی.
لە کۆنفرانسی بەغدا لە نۆیەمین ساڵێادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب، سڵاو لە تێکۆشانی پەکەکە کرا بۆ پاراستنی گەلی ئێزدی.
لە چوارچێوەی نرخاندن و لێدوانەکانی کۆنفرانسی بەغدا بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی گەلی ئیزدی، لە لایەن قسەکەران و ئامادەبوانی کۆنفرانسەکەوە سڵاو لە تێکۆشانی گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل هەپەگە کرا، کە ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پاراستنی شەنگال، ئازادکردنی ئەو شارە و رزگارکردنی گەلی ئێزدی لە چەتەکانی داعش.
لە چوارچێوەی قسەکانی ئازاد عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی (پادێ) لە کۆنفرانسەکە وتی: جێی خۆیەتی هەوڵەکانی پەکەکە بۆ پاراستنی گەلی ئێزدی بەرز بنرخێنین کە ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پاراستنی گەلی ئێزدی.
هەروەها هەر ڕیهام حەسەن هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەری ئەنجوومەنی گەلی ئێزدیش لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەو ڕۆڵەی پەکەکە گێرای لە شنگال ڕۆڵێکی مێژوویی بوو، راشیگەیاند: "دەبێت ئەو ڕۆڵە لەبیر نەکرێت و هەمیشە یاد بکرێتەوە، ئێمە لێرەوە سوپاسی پەکەکە و گەریلا دەکەین کە توانیان رێگریی لە فراوانبوونی کۆمەڵکوژی شەنگال بکەن و ئەو شارە ئازاد بکەن".
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ئامادەبووان وێڕای سوپاسکردنی پەکەکە، لە هەمان کاتدا رەخنەیان لە سیاسەتی پەدەکەش گرت و بە سیاسەتێک لێکدرایەوە، کە دەکەوێتە خزمەتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی سەر گەلی ئێزدی.
هـ . ب