کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی "لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، هەڵوێستی گەلی کوردستان" بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی ١٠٠ هەمین ساڵەی واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزانەوە ڕێکخرا. کۆنفرانسەکە هێشتا بەردەوامە. کۆنفراسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت. بە وتار و لێدوانی نوێنەری پارتە سیاسییەکان و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی چوار پارچەی کوردستان درێژە دەکێشێت.
ساڵەح عەلەمدار بەناوی پەیەدەوە قسەی کرد. ئاماژەی بەوە کرد، پێش سەد ساڵ لە شاری لۆزان کوردەکان پارچەکران و گوتی "هیچ دەوڵەتێک کوردی وەک خوشک و برا نەبینی. هەموو دەرفەتێکیان خستەکار بۆ لەناوبردنی کورد و نکۆڵی کردن لە هەبوونی کورد. کوردەیان پارچە کرد، عەشیرەت و بنەماڵەکانیان کردە دوو بەش. ئێمە لە سوریا ماینەوە. ئێمە چەند ساڵ بێ ناسنامە ماینەوە. لەڕێگەی پشتێنەی عەرەبییەوە ئێمەیان لە خاکەکەمان وەدەرنا. بەڵام دیسان کوردەکان بەپێوەن و بەرخۆدان دەکەن و قبووڵی ناکەن.
"هێرشی دەوڵەتی تورک دووبارە پەسەندکردنەوەی لۆزانە"
عەلەمدار ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شارەکانی ڕۆژئاوا درێژدەپێدەری پەیاماننامەی لۆزانە و گوتی: "دەوڵەتی تورک بە قڕکردنی گەلەکەمان لە باکور نەوەستا، بەڵکو هێرشی قڕکردن دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و باشور".
"دەبێت بناغەی یەکێتی دیاری بکەین"
نوێنەری پارتی ڕزگاری کوردستان، ئاماژە کرد گفتوگۆی ئەنجامەکانی لۆزان و گوتی: "ئێمەی کورد دەبێت چ بکەین؟ دەبێت گفتوگۆ بکەین و بگەینە ئەنجام. دەبێت چۆن خەبات بکەین؟ ئەم کۆنفرانسە بەم بۆنەیەوە بەستراوە. ئێمە لەم پێناوەدا لێرەین. گرنگە هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوە سیاسییەکانمان لەدەوری یەک کۆببنەوە. دەبێت بناغەی یەکێتییەکی هاوبەش دیاری بکەین".
بەناوی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدییەوە، نوری ئەلکیش قسەی کرد. ئاماژەی کرد بە نەهامەتییەکانی سەد ساڵی پێشووی جڤاکی کوردستان و گوتی: "بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوە نەهامەتی زۆرمان چەشت. ئێمەی ئێزدی دوو جار نەهامەتیمان چەشت. ئێزدی بەشێکە لە جڤاکی کوردان. بەهۆی باوەڕیانەوە چەندین نەهامەتیان کێشا. ٧٤ جار کۆمەڵکوژکراوین".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، ئیمام تاشچیر، ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتی کوردان دەتوانێت ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان هەڵوەشێنێتەوە. تیشکی خستە سەر ئەوەی، بەهۆی لۆزانەوە، پەیمانی ستاتۆتەیەک لەنێوان دەوڵەتی تورک و کوردەکان هەڵوەشایەوە و گوتی: "یەکەمین مەجلیسی تورکیا پاش ئەم پەیماننامەیە گۆڕدرا. پێشتر چەند نوێنەرێکی کورد کوژران. زمان و چاندی کورد نکۆڵی لێ کرا. ناوی گوند و شارەکان گۆڕا. دەبێت کۆنفرانسەکە ببێتە هۆی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی. دەبێت کوردەکان کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن. دەبێت یەکێتییەک بەرپا بکەین. پێویستە هەموو پارت و ڕێکخستنەکان لەم یەکێتییەدا جێگە بگرن. کوردستان بە هێرشی دەوڵە باڵادەستەکان پارچەکرا. لە لۆزان ڕێککەوتن کرا بۆ پارچەکردنی کوردان. لەپێناو پووچەڵکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەم پەیماننامەیە، پێویستە یەکێتییەک پێکبهێنین".
پەرلەمانتاری عێراق، شۆڕش حاجی گوتی: "دەبێت هەرچییەک پێویست بێت لەپێناو یەکێتیدا ئەنجامی بدەین. وەرن با لەدەوری سیمبولێکی هاوبەش کۆبینەوە. ئەزموون لە مێژوو وەربگرن. با بە چاندی خۆمان تێبکۆشین. دەبێت بناغەی یەکێتی خۆمان دابنێین. با ئەم پەیماننامە سەد ساڵییە سەراوژێر بکەینەوە. ڕاستە مەرجتان هەیە، بەڵام ئەگەر باوەڕمان هەبێت، دەتوانین پێکەوە کۆبینەوە".
"تاوانەکانی دژی کورد دەشاردرێنەوە"
مامۆستای زمانی کوردی، گوڵنارا ئازادی، لە شاری ئەلماتی قازاخستانەوە بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد و قسەی کرد. ئازادی ئاماژەی کرد بەوەی، ١٠٠ ساڵە کۆمەڵکوژی و تاوانی نامرۆڤانە لەسەر کوردستان هەیە، دادگا نێونەتەوەییەکان چاویان لەئاستی ئەم تاوانانە کوێرە. ئازادی ئاماژەی بەوە کرد، گەلی کورد دژی پارچەکردنی کوردستان بە زمان و چاندی خۆیان هەبوونی خۆیان دەپارێزن و گوتی: "ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ، کە هۆکارە بۆ ئەوەی بتوانین ئەمڕۆ قسە بکەین. بژی سەرۆک ئاپۆ".
سەرۆکی (FEDA) دەمیر چەلیک، ئاماژەی کرد بە گرنگی ئەو خەباتەی لە سەد ساڵەی لۆزاندا لەپێناو ستاتۆیەکی نەتەوەیی بۆ کوردان بەڕێوەدەچێت. چەلیک تیشکی خستە سەر ئەوەی، دەبێت تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد لەڕێگەی کۆمیسیۆنێکەوە بخرێتە بەردەم هەموو دامەزراوە نێونەتەوەییەکان.
کۆنفرانس بە گفتوگۆی بەشداربوون بەردەوامە.