لە کۆڵنی ئەڵمانیا پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پۆستەر هەڵواسرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پۆستەر هەڵواسرا.
هەڵمەتی هەڵواسینی پۆستەر بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ و هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی کۆبانێ دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە دەیان شاری ئەوروپا ئەو هەڵمەتە بەڕێوەدەچێت و گەنجان و چالاکوانان پۆستەر و لافیتە بە شوێنە گشتییەکانی شارەکاندا بۆ ئازادیی ئۆجالان هەڵدەواسن.
لەو چوارچێوەدا گەنجان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە سەر گەورە پردەکانی ئەو شارە و شەقامە قەرەباڵغەکاندا پۆستەری ئازادی بۆ ئۆجالانیان هەڵواسی.
ژ.ت