لە کۆپنهاگن لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی وڵاتی دانیمارک چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واژۆ کۆکرایەوە.چالاکییەکە هەتاکوو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەکات.

مەجلسی ژنانی سێڤێ و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دانیمارک لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' لە دژی داگیرکاری و قڕکردن هەر شوێنێک ئاڤاشین، مەتینا و زاپە. کات کاتی ئازادیە' چادرییان هەڵدا.

چادرەکە لە مەیدانی کوولتۆرڤێ بەڕێوە چوو و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە درا بە گۆشەگیری ڕەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وترا: " گۆشەگیری لە سەر رێبەرەکەمان قەبوول ناکەین. دەبێت لەهەمبەر ئەم تاوانە بێدەنگ نەبین، بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەبێت تێکۆشانی خۆمان فراوانتر بکەین."

چالاکی کۆکردنەوەی واژۆ کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  دەستیپێکردووە و ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان هەتاکوو چوار شەممە بەردەوام دەکات.

ک-ش