لە کۆپنهاگن "سەکۆی ئازادی" دانرا
ئەندامانی پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستان لە گۆڕەپانی نیترۆڤ سەکۆیان دانا و گوتیان: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری ئێمەشە".
ئەندامانی پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستان لە گۆڕەپانی نیترۆڤ سەکۆیان دانا و گوتیان: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری ئێمەشە".
لە کۆپنهاگن، پایتەختی دانیمارک، دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێوەتی هۆشیارکردنەوە دانرا.
ئەندامانی پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستان لە گۆڕەپانی نیترۆڤ کە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، سەکۆیەکیان دانا و گوتیان: " ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری ئێمەشە. لە ١٠٠ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزاندا، کورد و دۆستەکانیان، لەپێناو ئازادی ڕێبەرەکەیان و هەموو زیندانیانی سیاسی و ئازادی کوردستان، بە ڕۆحی یەکڕیزییەوە دەنگی خۆیان دەگەیەننە جیهان".
ئەندامانی پلاتفۆرمەکە لە سەکۆکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ ڕێبواراندا کرد.