بە دیمەن

لە لایپزیگ بۆ قەدەغەکردنی بزووتنەوەی چەتەکانی بۆزکورت ڕێپێوان ئەنجامدرا

لە لایپزیگ بۆ قەدەغەکردنی بزووتنەوەی نەژادپەرستانی تورک (بۆزکورت) ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا.

لە شاری لایپزیگی بە داخوازی قەدەغەکردنی چەتە نەژادپەرستەکان (بۆزکورت) کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێن، ڕێپێوان ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی (Defend Kurdistan- leipzig) و (Leîpzîg nîmmt Platz) بە درووشمی "ڕێگە بۆ فاشیزم نییە" بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "فاشیزم دەشکێنین! فاشیست ئەردۆگان" هەڵگیرا و درووشمی "فاشیزم ئەردۆگان ڕاوەستێنن" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.

پاش ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، بەناوی (Defend Kurdistan) و (Leîpzîg nîmmt Platz) و (Young Struggle) و زۆرا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

ڕاگەیاندراوە لە میتی تورک لە مزگەوتەکانی کاروباری ئایینی یەکگرتووی ئیسلامی تورکیا (DÎTÎP) و کۆمەڵەکانی بەناوی ئولکو ئۆجاکلاری ڕێکخستن دەکرێن، تاوانی گرووپە نەژادپەرستەکانی سەرب دەوڵەتی تورک لە ئەڵمانیا زیاتر بوون، دەڵێن: "بێدەنگی دەوڵەتی ئەڵمان قبووڵ ناکرێت. مزگەوتەکانی کاروباری ئایینی یەکگرتووی ئیسلامی تورکیا  وەک نووسینگەی میت بەکاردێن، ئولکو ئۆجاکلاری وەک ماڵی بۆزکورت کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکن بەکاردێن".

لە چالاکییەکەدا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان شەرمەزارکرا، ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتانی ئەوروپا و بەتایبەت دەوڵەتی ئەڵمان هاوکارن لە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، داواکرا فرۆشتنی چەک بۆ تورکیا بوەستێنرێت و نەبنە لایەنگری کۆمەڵکوژی کوردان.