بە دیمەن

لە لەندەن دژی گۆشەگیریی ڕەها سەدان برۆشور دابەشکران

لە چالاکی دانیشتن لە لەندەن دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم وەزارەتەکانی بەریتانیا، سەدان برۆشور دابەشکران.

چالاکی دانیشتن بە ئامانجی تیشک خستنەسەر گۆشەگیریی ڕەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەبەردەم بینای وەزارەتەکانی بەریتانیا لە داونینگ ستریت دەستی پێ کردبوو، کۆتایی هات.

سەرەڕای بارانی بەخوڕ، کوردستانیان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوامبوون لە چالاکی، بڵاوکراوە و برۆشور دەربارەی گۆشەگیری و فیکری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا.

چەند وتەیەک دەربارەی گۆشەگیری پێشکەشکرا، لە داونینگ ستریت گۆرانی دەربارەی گەریلاکانی کوردستان لێدرا، چەندین جار درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی ئۆجالان" و "فاشیست ئەردۆگان" و "دوێنێ ماندێلاو ئەمڕۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.

لە ستاندەکاندا دەربارەی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" زانیاری درا.

هاوسەرۆکانی مەجلیسی گەلی کورد تورکان بوداک و ئیسحاق میلانی دەربارەی کۆتاییهاتنی چالاکییەکە قسەیان کرد. جەختیان کردەوە دەبێت ڕێگەبدرێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی ئەنجام بدات. بانگەوازیان لە حکومەت کرد، دژی ڕژێمی ئەردۆگان هەڵوێست نیشان بدات، هەروەها دەبێت سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا دژی گۆشەگیری ڕەها بێدەنگ نەبن.

چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.