لە لیماسۆل چالاکی بۆ پشتگیریکردن لە ژنانی ئەفغانی ئەنجامدرا
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، دەستپێشخەری ژنانی قوبرس بۆ پشتگیریکردن لە ژنانی ئەفغانی چالاکیان ئەنجامدا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، دەستپێشخەری ژنانی قوبرس بۆ پشتگیریکردن لە ژنانی ئەفغانی چالاکیان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی تالیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کرد، بۆ ئەوەی سەرنج ڕاکێشنە سەر مەترسی سەر ژنان لەو وڵاتەدا، لە شاری لیماسۆلی قوبرس چالاکیەک ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا کە لەلایەن دەستپێشخەری ژنانی قوبرس ئەنجامدرا، راگەیەنرا کە ئەوان پشتگیری لە ژنانی ئەفغانی دەکەن و باسی ئەوەشکرا کە ژنانی ئەفغان بە هێزی خۆیان دەتوانن لە بەرانبەر تالیبان و عەقڵیەتە دڕندەکەی هێزێکی گەورەی تێکۆشان بخوڵقێنن."
لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بمرێ تالیبان'،'ژن ژیان ئازادی'،'بژی بەرخۆدانی ژنان' و 'ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغانداین' وترانەوە.
ف.ق