لە لیماسۆل گۆشەگیری ئیدانەکرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە لیماسول ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.
کوردستانیان و دۆستانیان لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە لیماسول ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرا.
لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس و دەستپێشخەریی ژنانی کورد، گەل لەبەردەم شارەوانیی لیماسۆل کۆبوونەوە و دەستیان بە چالاکی کرد. چالاکییەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا وێنە و ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە، هەپەگە، یەپەژەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە. لە چالاکییەکەدا جەماوەری گەل بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "هەزار سڵاو بۆ ئیمراڵی" و "ئێمە بە گیان و بە خوێن لەگەڵتاین ئەی سەرۆک" دوترانەوە.
لە چالاکییەکەدا سیاسەتمەداری کورد کامیل ئاکالن ڕایگەیاند، گەلی کورد لە تەندروستی و سەلامەتی و و ئاسایشی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیگەرانە. ئاکالن داوای لە سی پی تی کرد، کە دەستبەجێ بە ئەرکی خۆی هەستێت و هەنگاو بنێت.
ژ.ت