لە لۆزان ستاندی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دانرا

ئەو چادرە، کە هەموو هەفتەیەک ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە چەندین خاڵ لە شاری لۆزان دا دایدەنێن، ئەم هەفتەیەش لە چالاکییەکەدا ناساندنی بیر و رامان و پارادیگمای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموان روون کرایەوە.

ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کە لە هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ  ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبەەن، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیاندا لە شاری لۆزانی سویسرا ستاندێکی زانیارییان دانا.

گەنجان هەموو هەفتەیەک بە دانانی ستاند لە زۆرێک لە ناوچەکانی شارەکەدا سەرنجەکان ڕادەکێشنە سەر گۆشەگیریی رەهای سەر  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و رامان و پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان بۆ خەڵکی سویسرا روون دەکەنەوە.

چایان ئەندامی تەجەشە باسی لە چالاکیی ستاند دانان کرد و ڕایگەیاند، ئێمە وەک گەنجانی کورد تاوەکو سەرخستنی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" گۆڕەپانەکان بەجێناهێڵین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.

چالاکییەکە بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام بوو، بڵاوکراوەکان لەلایەن چالاکوانانی تەجەشە و تیکۆژنەوە بە درێژایی رۆژ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکران.

ژ.ت