لە ڕۆما پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا شەرمەزارکرا، چەندین پارتی سیاسی و کۆمەڵە و سەندیکا پشتگیریان لە گردبوونەوەکە کرد.
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا شەرمەزارکرا، چەندین پارتی سیاسی و کۆمەڵە و سەندیکا پشتگیریان لە گردبوونەوەکە کرد.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان و نووسینگەی زانیاری کوردستان و کۆمەڵەی دۆستانی کوردانی ئیتاڵیا ڕێکخرا، لەوێ وتەبێژی کۆمیتەکە جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا قسەی کرد.
سپێنا ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئایدۆلۆژیست و سیاسەتمەدارێکی بەناوبانگی جیهانە و پێویستە بەزووترین کات ئازاد ببێت و جیهان سود لە فیکری وی ببینێت.
لە چالاکییەکەدا سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی بونیادنانەوە ماوریزۆ ئاکیربۆ، پارێزەری ڕێەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئارتورۆ سالێرنی، کۆنفیدراسیۆنی ڕەنجی گەل ڤینجینۆ میلوجی، کۆمیتەی ژنۆلۆژی ڕێتێ کوردستان، بۆبۆ ئاپریل لەسەر ناوی نۆ تاپ بریندیزی قسەیان کرد و پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد.