لە مانهایم گۆشەگیری شەرمەزارکرا
دژی گۆشەگیری و هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردستانیان لە شاری مانهایم کۆبوونەوە، بانگەواز لە دامەزراوە و دەستە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
دژی گۆشەگیری و هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردستانیان لە شاری مانهایم کۆبوونەوە، بانگەواز لە دامەزراوە و دەستە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
کوردستانیان لە شاری مانهایمی ئەڵمانی، لە وێستگەی شەمەندەفەری مانهایم گردبوونەوە دژی گۆشەگیری و نامە هەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
چالاکییەکە لەلایەن مەجلیسی گەلی مانهایم ڕێکخرا، مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، کەمال پیر و خەیری دورموش و عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز دەستیپێکرد.
لە چالاکییەکەدا وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، لەگەڵ لافیتەکان بۆ بانگەوازی ئازادکردنی. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوەکرا، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە زیندانە و دوو ساڵە زانیاری لەبارەیەوە نازانرێت، گوتیان: "ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە ژیان و ڕەوشی ڕێبەر. گەلی کورد ئارامی نەماوە، ڕێبەر هۆکاری ژیانمانە. داوا لە سی. پی. تی. و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
چالاکییەکە نزیکەی نیو کاتژمێر خایاند، بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.