لە مێرسین ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی؛ ٦ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە مێرسین بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپە و سەرۆکی گشتیی گیش دەر عەبدولسەلام کوتلو و بە گشتی ٦ کەس دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دا پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە نیوە شەودا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. لەو هەڵکوتانەیاندا بەڕێوبەرانی پێشووی هەدەپە لە مێرسین، جەبار کارابەی، زۆزان ئیلگەن، سەرۆکی کۆمەڵەى کرێکارانی بێ پشت و پەنا (گیش دەر) عەبدولسەلام کوتلو و بە لانیکەمەوە ٣ کەسی تر، کە تاوەکو ئێستا ناوەکانیان نازانرێت، دەستگیرکراون.

کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین.

لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییەدا لە ئامەد چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد، بێریتان ئۆنەن دەستگیرکراوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە ببرێت بۆ مێرسین.

ژ.ت