لە مۆسکۆ ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا
کوردستانیانی دانیشتووی ڕوسیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کردەوە.
کوردستانیانی دانیشتووی ڕوسیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کردەوە.
کوردانی دانیشتووی مۆسکۆ بە رێکخستنی چالاکییەکی جەماوەری یادی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کردەوە. پیرۆزباییەکە بە پێشەنگایەتیی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخرا. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد و دۆستەکانیان بەشدارییان لە ئاهەنگی پیرۆزباییەکەدا کرد.
لەو ئاهەنگەدا وتە پێشکەشکرا و باس لەوەکرا، شۆڕشی ڕۆژئاوا مانایەکی زۆری بۆ گەلی کوردستان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد بە کردەوە هەیە و ئەوەش نموونەی سەرکەوتنە.
لە بەردەامیدا ڕاگەیاندرا، "شۆڕشی ڕۆژئاوا لە سایەی نرخ و بەهاکانی بەرخودانی ١٤ی تەموز، کە تێکۆشانی ڕزگاریی گەلی کوردی خوڵقاندووە دەتوانێت درێژە بە هەبوونی خۆی بدات. شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای فەلسەفەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهاتووە، هەموو نەتەوەکان، کولتور و باوەڕەکانی ڕۆژئاوای لەخۆ گرتووە و درێژە بە تێکۆشانی یەکێتییانە و یەکگرتوانەى خۆی دەدات".
دوای پێشکەشکردنی وتەکان فیلێمێک لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا نمایش کرا.
لە دوایدا هونەرمەندان چوونە سەر تەختەى شانۆ و گۆرانیان چڕی.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و هەلهەلە و وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت