بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی درانسی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە گەڕەکی ٤ی کارت ئۆرێنج چالاکییان ئەنجام دا.
گەنجان بە پێشەنگایەتی تەجەشە لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە / NCKD) لە ناوچەى درانسیی پاریس کۆبوونەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "وەرن جەنگی ئازادییە" و "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" و وێنە و ئاڵاکانی پەکەکە و ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردبووە.
گەنجان بۆ داوای "ئازادی بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پێگەى بۆ کوردستان" تاوەکو بەردەم شارەوانیی درانسی رێپێوانێکیان ئەنجامدا، کە ماوەى کاتژمێرێکی خایاند. گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان لە گۆڕەپانەکاندا دەبن.
لە لایەکی ترەوە بۆ هەمان ئامانج لە وێستگەی شەمەندەفەری پیرفێت ستینس لە پاریس چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجان بۆ ماوەی ١٥ خولەک ڕێگای هاتوچۆکەیان داخست و دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان دەوتەوە.
ژ.ت