لە پاریس جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا

لە پاریس بە پیشەنگایەتی تەڤ – چاند، ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کورد پیرۆزکرا.

لەناوەندی کەلتور و هونەری ئەحمەد کایا لە پاریس بە پێشەنگایەتی تەڤ – چاند ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کورد پیرۆز کرا.

لە ئاهەنگەکەدا هۆزان شەمدین، فارقین ئازاد، دەزا ئەحمەد و نائارین هونەرەکەیان پێکەش کرد.

هەروەها بە سۆرانی، گۆرانی ، کورمانجکی و کورمانجی شیعر خوێنرانەوە.

هۆزان شەمدین لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و وتی، "لە ماڵەوە، لە کارگە و هەموو جێگەیەک پیویستە لەگەڵ منداڵەکانمان بە کوردی قسەی بکەین. ئێمە بە کوردی بنووسین و بە کوردی قسە بکەین."

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق