لە پینارباشی تا هەڵبژاردنی نوێ قەیوم دانرا

لە شارۆچکەی پینارباشی کە جەهەپە براوە بوو، ئەنجامەکە پووچەڵکرایەوە و قەیوم دانرا.

لە شارەوانی پینارباشی قەیسەری، جەهەپە ٣٣،٣٠٪ و مەهەپە ٣١،١٨٪ ی دەنگەکانیان بردەوە. بەهۆی ئەوەی لە ٣ ی نیسان پسووڵەی بێ مۆر تەسلیمکراون، هەڵبژاردنی شارەوانیەکە و ئەندامێتی مەجلیسی شارەوانییەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە (یەسەکە) پووچەڵکرایەوە. بڕیاردرا لە ٢ ی حوزەیران دیسانەوە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە. تا ڕۆژی هەڵبژاردن جێگری پارێزگاری قەیسەری عومەر تەکەش وەک قەیوم دانرا.

لە ڕاگەیاندراوی پارێزگادا هاتووە: "تا دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پینارباشی لە ٢ ی حوزەیران، بە بڕیاری پارێزگا  جێگری پارێزگاری قەیسەری، عومەر تەکەش بۆ بەڕێوەبردنی شارەوانییەکە ڕاسپێردراوە".