لە رۆژی جیهانی پەنابەران، ئاماری قوربانیانی كۆچ لە هەرێم و عیراق ڕاگەیاندرا
دەزگای لوتكە: "لە ریزبەندی ئەو ووڵاتانەی زۆرترین رێژەی كۆچكردنیان هەیە لەلایەن هاوڵاتییانیانەوە، عیراق بە پلەی ١٢ دێت".
دەزگای لوتكە: "لە ریزبەندی ئەو ووڵاتانەی زۆرترین رێژەی كۆچكردنیان هەیە لەلایەن هاوڵاتییانیانەوە، عیراق بە پلەی ١٢ دێت".
دەزگای لوتكە تایبەت بە كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماری قوربانیانی رێگەی ئەوروپای بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت: "هەتا ئێستا كۆچ کردنی هاوڵاتییانی هەرێم و عیراق بەردەوامە".
لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ دەزگای لوتكە کە دەزگایەکی تایەیبەتە بە ئاوارە و پەنابەران ئاماری قوربانیانی رێگەی ئەوروپا بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارە راگەیەندراوەكانیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١ هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی عیراقی كۆچیانكردووە.
لەو ١١ هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتییە بەپێی راگەیەندراوەكە، حەوت هاوڵاتی بوونەتە قوربانی، پێنج لەوانە گیانیانلەدەستداوە و دوو هاوڵاتییەكەی دیكە بێسەروشوێنن و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
سەبارەت بە ئامارەكان لە ٢٠١٥ەوە هەتا ئەمساڵی ٢٠٢٣ كۆی گشتیی ٧٥٢ هەزار و ٣٢٣ كۆچبەری عیراقی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا هەبووە و تێیدا ٥٥٥ قوربانیی هەبووە، لەو ژمارەیەش ٢٣٦ كۆچبەر بێسەروشوێنن و ٣١٩ی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوەكەی دەزگای لوتکە، ، لە ریزبەندی ئەو ووڵاتانەی زۆرترین رێژەی كۆچكردنیان هەیە لەلایەن هاوڵاتییانیانەوە، عیراق بە پلەی ١٢ دێت.
لەلایەكی دیكەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو لەناو عیراق و هەرێمی كوردستان لەئێستادا ژمارەی پەنابەران و ئاوارەكان گەیشتووەتە ٩٢٨ هەزار و ٦٤٩ كەس.