بە دیمەن

لە سانت گالەن چالاکیی هەفتەی قارەمانێتی

ئەندامی کۆماو فیدان شەنتورک لە چالاکییەکدا بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتی قسەی کرد و ڕایگەیاند وتەی شەهیدان "لەسەر گۆڕەکەمان بنووسن قەرزار" هەموو شتێک بەکورتی دەردەبڕێت.

هەفتەی قارەمانێتی

بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتییەوە لە کانتۆنی سانت گالەن چالاکییەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) فیدان شەنتورک گوتی: "ژیانی هەر شەهیدێک داستان و ئەفسانەیەکە. بۆیە سڵاو لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو گەریلا تێکۆشەرەکان دەکەم. کوردستانی ئازاد، بەم واتایە وتەی شەهیدان "لەسەر گۆڕەکەمان بنووسن قەرزار" هەموو شتێک بەکورتی دەردەبڕێت".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان سەرخۆبوون سەرحەد (سەفا ئاڵتونای)، چەکدار زیلان (ڕیڤدان دەمیرگاچ) و شەڤگەر بارامانی (ئۆکتای سالمان) پیشاندرا.

پاشان هونەرمەند فەرهاد ئاری کۆنسێرتێکی مۆسیقی کورتی پێشکەش کرد.