لە ساڵیادی فەرمان، ئێزدییەکان کۆنفرانسێک لە بەغدا ساز دەکەن
لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە نۆهەمین ساڵیادی فەرمانی ئێزدییەکان کۆنفرانسێک لەو بارەیەوە ساز دەکرێت.
لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە نۆهەمین ساڵیادی فەرمانی ئێزدییەکان کۆنفرانسێک لەو بارەیەوە ساز دەکرێت.
بریارە سبەی پێنج شەممە ٣ی ئاب لە نۆهەمین ساڵیادی فەرمانی سەر ئێزدییەکان، خۆبەرێوەبەری شەنگال کۆنفراسێک ببەستێت، لەو کۆنفرانسەدا مافەکانی گەلی ئێزدی تاوتوێ دەکەن لە چوارچێوەی دەستوری عێراق.
لەو بارەیەوە غەزال ڕەشۆ بەرپرسی کۆمیتەی دیبلۆماسی خۆبەرێوبەری شەنگال، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند:" کۆنفراسەکەمان سبەی٣ی ئاب بەرێوە دەچێت چونکە ئەو ڕۆژە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە، ١٥٠ ئەندام لە گەلی ئێزدی و کەسانی ئەکادیمی و یاسایی بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
ناوبراو جەتیشی کردەوە:" لە کۆنفرانسەکە تاوتوێی مافەکانی گەلی ئێزدی دەکرێت بەگوێرەی دەستوری عێراق، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە گەلی ئێزدی مافی خۆیەتی وەک پێکهاتەیەکی عێراق خۆی بەڕێوەبەرێت، ئەو فەرمانە هاتە سەر گەلەکەمان بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراق و وەکو جینۆساید بناسرێت".
ئەو بەرپرسە دیبلۆماسییەی خۆبەڕێوەبەری دەربارەی بابەتی ئەو کچانەی کە هێشتا لە دەستی داعش ماون لەگەڵ گەڕانەوەی ئێزدییەکان کاری لەپێشینەمانە و گفتوگۆی لەسەر دەکەین.
دەربارەی ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانەی کە تا ئێستا لە کەمپەکان دەژین ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی:" داوا لە گەلی خۆمان دەکەین بگەڕێنەوە سەر جێ واری خۆیان چونکە هەموو گەل و ئەتنیکێک بەمانەوەی لەسەر جێ واری خۆی دەتوانێت هەبوونی خۆی بپارێزێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە وەک خۆ بەڕێوەبەری شەنگال هەموو ئەوەی کە لە توانای ئێمەدا بێت پێشکەشی گەلەکەمانی دەکەین، حکومەتی عێراقیش لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، بودجەی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال هەرچەندە ئەو بڕەی دیاری کردووە بەس نیە بۆ ئاوادانکردنەوەی شەنگال بەڵام کاریگەری دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال".