لە شاری بازل چالاکییەک بۆ پشتگیری ئەر و داغ بەڕێوەچوو
ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە شاری بازلی سویسرا، چالاکییەکیان ڕێکخست بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی داغ و ئەر لە زیندانی هەولێر، جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنی داواکانیان و ئازادکردنیان.
ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە شاری بازلی سویسرا، چالاکییەکیان ڕێکخست بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی داغ و ئەر لە زیندانی هەولێر، جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنی داواکانیان و ئازادکردنیان.
ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە شاری بازلی سویسرا، ڕاگەیاندارێکیان خوێندەوە لەپێناو ئازادکردنی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر کە لە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠١٩ ـەوە لە زیندانی هەولێر گیراون و ٥٨ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە بەهۆی ڕەفتاری نامرۆییانەی نێو زیندانەکەوە.
پێش خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، ئامادەبووان خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز و هەموو شەهیدان.
پاشان، عەلی ماتۆڕ، ئەندامی دەسپێشخەری یەکگرتن کە دژی هەڕەشەی لەسێدارەدانی ئەر و داغ لە سویسرا پێکهات، ئاماژەی بەوە کرد، لەیلا قاسم و خەیری دورموش و کەمال پیر و مەزڵوم دۆغان لەپێناو ئازادی کوردستان خەباتیان کرد و لە زیندانی کۆڵۆنیاڵیستەکان شەهیدبوون، گوتی: "ئەمڕۆش هەمان پیلانگێڕی بەردەوامە، لەلایەن پارتێکەوە بانگەشەی هەڵوێستی کوردستانی دەکات، دژی ئەو کوردانەی لەپێناو ئازادی تێدەکۆشن".
ماتۆڕ ئاماژەی بەوە کرد، هەریەک لە ئەر و داغ ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە دەبنەوە لە زیندانی هەولێر و ڕەوشی تەندروستی داغ ناسەلامەتە.
ماتۆڕ داوای کرد، داواکارییەکانی ئەر و داغ جێبەجێ بکرێت و بەزووترین کات ئازادبکرێن.