لە شاری بەرلین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەبۆنەی ١١ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێک سازکرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەبۆنەی ١١ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێک سازکرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەبۆنەی ١١ ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، پەیەدە ئاهەنگێکی سازکرد، ئاهەنگەکە لە ئۆرانین پلازا بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان ڕێناس عەفرین بەناوی کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگەوە وتەی بەخێرهاتنی خوێندەوە.
بەناوی پەیەدە، عەدنان ئۆس، گوتی: "بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا ئاهەنگ دەگێڕین، لە بەرلینەوە سڵاو بۆ یەپەگە و یەپەژە کە لە ڕۆژئاوا بەرخۆدان دەکەن".
پاشان بەناوی "Kurdîsche Gemaînde Berlîn-Brandenbûrg"، حوسێن تاشان ڕایگەیاند، لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ ی تەمموزەوە، زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید بەخشراوە، تیشکی خستە سەر پەیماننامەی لۆزان و گوتی: "دەنگمان هەڵدەبڕین دژی ئەم پەیماننامەی قڕکەرەی سەد ساڵ پێش ئێستە واژۆکرا".
بەناوی " Dîe Lînek" هاکان تاش، گوتی:"ئازادکردنی ڕۆژئاوا، ئازادکردنی مرۆڤایەتییە، هەمووان دەزانین قارەمانەکانمان بە شەڕێکی مەزن چەتەکانی داعشیان شکاند، ئێمە قەرزاری شەهید و بریندارەکانین".
هاکان تاش ئاماژەی بە هەبوونی چەتەکانی داعش کرد لە شارە جیاوازەکانی تورکیا و گوتی: "کورد سەرەڕای ئەردۆگان، فاشیزمی لە ڕۆژئاوا بەزاند".
ئاهەنگەکە بە میوزیک و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.