لە شاری حەڵەب فەرماندە عەگید بەبیر هێنرایەوە، مۆزەخانەی مێژووی پەکەکە کرایەوە

گەلی حەڵەب فەرماندە مەحسوم کۆرکماز (عەگید)یان بەبیر هێنایەوە و مۆزەخانەی مێژووی پەکەکەیان کردەوە.

مۆزەخانەی مێژووی پەکەکە

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە مۆزەخانەیەکیان بۆ یادی شەهید عەگید (مەحسوم کۆرکماز) کردەوە. لە مۆزەخانەکەدا چەک و کەرەستەی سەربازیی شەڕڤانان و گەریلاکان کە لە هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبوون نمایش کراون. 

مۆزەخانەکە لە پارکی ٤ی نیسان لە ناوچەی شقەیف لە گەڕەکی شێخ مەقسوود کرایەوە. جگە لەوەش وێنەی شەهیدانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، یەپەگە، یەپەژە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرخۆدانی سەردەم و وێنەی شەهید ئەبو شیار لە گەڕەکی سەکەن شەبابی نمایش کراون. 

لە چالاکییەکەدا، وتەبێژی هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، سورەیا، ئامنە خدرۆ ڕایگەیاند، یەکەم تەقەی شەهید عەگید لە مێژووی پەکەکەدا، بەرخۆدانی بەهێزتر کرد و گەلی بۆ تێکۆشان هوشیار کردەوە. 

حەمزە حەلەب فەرماندەی یەپەگە ڕایگەیاند، مانگی ئادار مانگی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانە. ڕاپەڕینی قامیشلۆ یەکێکە لەوانەی هێزی خۆی لە یەکەم تەقەی شەهید عەگید وەرگرتووە. 

باوکی شەهید گوڵژین، خەلیل وەحید بیلال و دایکی شەهید گەرزان، ئەمەل قارەمان مۆزەخانەکەیان کردەوە. 

هاوکات پێشانگایەکی هونەری لە قوتابخانەی سەلاحەدین لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەڵەب کرایەوە. 

لە پێشانگاکەدا ٦٠ تابلۆی نەخشێنراو لەلایەن ١٠ خوێندکاری تەمەنی ١٤ ساڵەوە نمایش کران. لە تابلۆکاندا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و عەفرینی داگیرکراو و سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە خۆدەگرێت.