لە شتوتگارت گوشارەکانی هیلبۆرن و ئیسلینگن ئیدانە کران

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک گوشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە شارەکانی هیلبۆرن و ئیسلینگن بۆ سەر کوردان و دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتمەداری کورد و مەزڵوم دۆرا هونەرمەندی کورد ئیدانە کران.

سەرلەبەیانیی دوێنی لە شارەکانی هیلبۆرن و ئیسلینگنی ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتمەداری کورد و مەزڵوم دۆرا هونەرمەندی کوردیان دەستگیرکرد.

ئەو گوشار و دەستگیرکردنانە لە شاری شتوتگارت بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کران.

چالاکییەکە لە کاتژمیر ١٨:٠٠ لە شلۆزپلاتز ئەنجامدرا و دروشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" دەوترایەوە.

سەعید ئۆزتورک هاوسەرۆکی فەجەکە لە چالاکییەکەدا داوای لە دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد، کە دەست لە بە تاوانبار نیشاندانی کوردان هەڵبگرێت.

ئۆزتورک وتی، "ئێمە ئەو گوشارانە قبوڵ ناکەین و هەرگیز هەنگاو بۆ دواوەوە نانێین".

ژ.ت