لە ستۆکهۆڵم یادی شەهید زاگرۆس و شەڤگەر دەکرێتەوە

کۆمیتەی پژاک و کەژاری ستۆکهۆڵم رۆژی دووشەمە بە مەراسیمێک یادی گەریلای پژاک دەکەنەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن پژاکەوە ناسنامەیان ئاشکرا کرا.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەمڕۆ بە راگەیەنراوێک ناسنامەی دوو هەڤاڵی خۆی ئاشکرا کرد، بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەڤگەر چیا کە لە ئەنجامی پیلانگێڕیەکی رژێمی ئێران لە هەرێمی چەمی شلێری پێنجوێن شەهید بوون.

کۆمیتەی پژاک و کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان (کەژار) لە ستۆکهۆڵم راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە بۆ یادکردنەوەی گەریلاکان زاگرۆس مانی و شەڤگەر چیا رۆژی دوو شەمە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی ستۆکهۆڵم مەراسیمێک ئەنجام دەدەن.

هەروەها باسی ئەوەشکرا کە مەراسیمەکە رۆژی دووشەمە واتە ٢٩ی ئازار کاتژمیر ١٤:٠٠ لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی ستۆکهۆڵم ئەنجام دەدەن.

ناونیشانی شوێنی مەراسیمەکە بەم شێوەیەیە:

Fridhemsgatan 44, Stockholm

ف.ق