لە سولوزورن بە سەدان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران

کوردستانیان خاوەنداریان لە کەمپینی ' نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەر، کات کاتی ئازادیە' کرد و بە سەدان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

ئەمڕۆ ٤٥٠ نامەی دیکە بە ئامانجی داواکاری ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆکرانەوە و لە پۆستەخانەی سولوزورن بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران.

دوای ئەوەی نامەکان لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی رۆژبین ئارائۆ، کۆمینی ژنانی پناری سولوزورن و ناوەندی کۆمەڵگای کوردی ئارائۆ و سولوزورن ئامادەکران، بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران، چالاکوانی کورد ماهیر یوکسەل لەبارەی کەمپینەکە وتی:

"وەک ئەنجومەنی گەلی کانتۆنی ئارائۆ و سولوزورن ستارتی یەکەمی کەمپینی نامەکان بە کۆکردنەوەی ٤٥٠ نامە دەستپێکرا. لە چوارجێوەی کەمپینەکەدا بە شێوەیەکی بەهێزتر خاوەنداری لە هەنگاوەکە کرا، لە رۆژانی داهاتوودا، نامە کۆکراوەکان جارێکیتر پێکەوە رەوانە دەکرێن.

کەمپینی کۆکردنەوەی ناردنی نامەکان لە ئەنجومەن و کانتۆنەکانی سویسرا بێوەستان بەردەوامە، لە رۆژانی داهاتوودا لە بێرن، باسەل، جنێڤ و زوریخ و شارەکانی دیکە ئەو نامەیانەی ئامادەکرابوون، رەوانە دەکرێن.

ف.ق